به پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندنی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ئازادیخواز و چالاكانی مه‌ده‌نی له شاری ته‌ورێز له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی ژیناندا، له‌و شاره تراكتیان بڵاو كردووته‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه، خه‌ڵكی ئازادیخواز به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكتی “ژینا ئه‌مینی ڕێگات به‌رده‌وامه” و “ژن، ژیان، ئازادی”، ساڵیادی ده‌ستپێكردنی ئه‌و شۆڕشه‌یان پیرۆز كرد و داوایان له هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخواز و مافخوازی ئێران و كوردستان كرد، له ساڵیادی ئه‌و شۆڕشه‌دا بێده‌نگ نه‌بن و بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.