“محه‌ممه‌د شاوهردی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری شادگان سه‌ر به پارێزگای خوزستان، ڕێكه‌وتی ٨ی خه‌رمانان ئاگری به‌ردا جه‌سته‌ی خۆی و ڕۆژی ڕابردوو گیانی له‌دستدا.
ناوبراو پێشووتر له نامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دۆخی ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له خراپیدایه و باوكی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه، داوای له به‌رپرسانی فه‌رمانداری ئه‌و شاره كردبوو كه له سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ری نه‌كه‌ن. به‌ڵام به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی فه‌رمانداری ئه‌و شاره و ده‌ر كردنی له سه‌ر كار، ڕێكه‌وتی ٨ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له به‌رده‌م فه‌رمانداری ئاگری به‌ردا جه‌سته‌ی خۆی و ڕۆژی ڕابردوو به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستدا.