کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی شورای هاوئاهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌ شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی

پشتیوانی شه‌ورای هاوئاهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران

ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی په‌سه‌ند كردنی حوكمی سێداره‌ی شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی كرد و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بوو.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دیبه‌ هۆی چالاكییه‌ مه‌ده‌نی و ئازادیخوازانه‌كانی ئه‌م حوكمه‌ ناڕه‌وایه‌ی به‌سه‌درا سه‌پێندراوه‌ و په‌سه‌ند كردنی ئه‌و حوكمه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌، به‌رده‌وامی گوشار و سه‌ركوتی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی ڕژیم بۆ سەر چالاكانی مه‌ده‌نی و ئازادی خوازانه‌. له‌ به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه كه‌ تا كاتی ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمەكانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی.