بەپێی ڕاپۆرته‌كان، به لانیكه‌م ٥٠٠ كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی دژ به سیاسه‌ته‌كانی “ئێمانۆئل ماكرۆن” سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له ڕۆژانی ڕابردوودا له وڵاتی فه‌ڕانسه خه‌ڵكی ناڕازی دژ به سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته، به ڕێكخستنی به لانیكه‌م ٨٠ كۆبوونه‌وه له شاره‌كانی فه‌ڕانسه خۆپیشاندانیان ڕێکخست، به پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، پاش هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران، كۆمه‌ڵێكی زۆر له ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته زیاتر له ٨٠ هه‌زار هێزی پۆلیس له شاره جیاوازه‌كانی فه‌ڕانسه بۆ ڕێگری كردن له دووباره په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان جێگیر كراون.