ڕۆژی ڕابردوو، خانه‌نشینكراوان و كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی پیشه‌یی “موره‌ته‌ب” له شاری تاران، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كرێكاران و خانه‌نشینكراوان توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به داخوازییه‌كانیان بوون.