ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی شاری تاران دژ به “نادادپه‌روه‌ری و نابه‌رابه‌ری له یاساكانی مێهریه”، له به‌رده‌م بینای قووه‌ی قه‌زاییه‌ی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد دژ به به‌ندكرانی هاووڵاتیان به هۆی نه‌دانی مێهریه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له سه‌ر یاسای مێهریه له ئێران بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه باماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه یاساكانی مێهریه نه‌ك ته‌نیا بارمه‌تی بنه‌ماڵه‌كان نادات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌كان، به‌ڵكوو ژیانی هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی تێكداوه.