ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی جنوب دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت له پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌م، نه‌وت و گازی پارسی جنوبی، نه‌وت و گازی عه‌سه‌لوویه و پارسی كه‌نگان، پاڵاوگه‌ی حه‌وتمی گازی پارسی جنوبی، نه‌وت و گازی ئاقاجاڕی و ناوچه تایبه‌ته‌كانی عه‌سه‌لوویه، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه بوون كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه بوون.
