کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌ له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم

به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌ له‌ زیندانه‌كانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، له‌ لایه‌ن به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی ڕژیم له‌ ٥١ زیندان و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانه‌وه‌، له‌ ٨٤مین حه‌فته‌دا، به‌رده‌وامی به‌ هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌درا.

له‌ سه‌روبه‌ندی ٤٠مین ڕۆژی له‌ سێداره‌دانیمێهدی حه‌سه‌نیوبێهروز ئێحسانیدوو به‌ندكراوی سیاسی، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی له‌ سێداره‌ دراو و هه‌روه‌ها زیندانیان له‌ به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به‌رده‌وامی به‌ هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌ درا. بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان به‌ هه‌ڵكردنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ یه‌ به‌رده‌وامی گوشار بۆ سه‌ر چالاكوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی، سه‌پاندنی حوكمی سێداره به‌ سه‌ر هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی موعه‌لیمانی كوردستان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون.