ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شارستانی فه‌سا به‌ر به پارێزگای فارس، دژ به ڕاده‌ست نه‌كردنی خانووه‌كانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه له به‌رده‌م ئیداره‌ی په‌یوه‌ندیداردا كۆبوونه‌وه.
بهشدارهبووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ر بوونی چه‌ند ساڵ به سه‌ر پێدانی پاره‌ی خانووه‌كانیان به جكومه‌ت، هێشتا ڕاده‌ستیان نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت پڕۆژه‌ی ساز كردنی خانووه‌كان ڕاوه‌ستاوه. ناڕازیان به هه‌ڵكردنی چادر له به‌رده‌م ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی ئه‌و پارێزگایه دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری كۆتایی هاتنی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و سزادانی تاوانكاران بوون.
