شۆرای شاری فابریانۆ لە ئیتالیا، بە دەنگی هەموو ئەندامان، شارومەندی ئیفتخاری بە وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی، سێ چالاکوانی ژن کە لە ئێران کە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرا، بەخشی.
شۆرای شاری فابرینۆی ئیتالیا بە کۆی دەنگ بڕیاریدا بە پێدانی شارومەندی ئیفتخاری بە سێ ژنە چالاکوانی ئێرانی بە ناوەکانی وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی، کە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە. ڕۆژی هەینی ٧ی خەرمانان، مارتا ڕیچیۆتی ئەندامی ئەنجومەنی شاری فابریانۆ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان، نووسیویەتی کە بڕیارەکە “بەهۆی چالاکییە ئاشتیخوازەکانیانەوە بە مەبەستی بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و کرێکاران” بەو کەسانە دراوە. ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە پێدانی شارومەندی ئیفتخاری هەوڵێکە بۆ پشتیوانی لەو کەسانەی کە لە پێناو ئازادی و کەرامەتی مرۆڤایەتیدا خەبات دەکەن.