ڕۆژی پینجشەممە ٦ی خەرمانان، شارومەندێکی ئەفغان بە تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی کەنگان سەر بە شارستانی گوڵشەن، بریندار و پاشان گیانی لە دەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەو شارومەندە بە ناوی “ڕەسوول نورزهی” تەمەن ٣١ ساڵ، پاش برینداربوونی بە هۆی تەقینەوەی مین، هەردوو لاقی لە دەست داوە و پاش ڕۆژێک، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیان لە دەست ئەدات. بە پێی ئەو ڕاپۆرتەکان لە ساڵانی ڕابردوودا، بە هۆی تەقینەوە پاشماوەکانی شەڕ و هەروەها مینە چێندراوەکان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە ناوچە سنوورییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و شارومەندانی وڵاتانی دراوسێ، گیانیان لە دەست ئەدەن یان بە سەختی بریندار ئەبن.