له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی له زیندانه‌كانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج و ناوه‌ندی ئیسفه‌هان به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر” له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به ناوی “حسێن بیابانی” خه‌ڵكی شاری هه‌رسین، سه‌ر به پارێزگای كرماشان، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانی قزڵحه‌سار ئێعدام كرا. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری خوڕەم ئاوا، به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانی ناوه‌ندی ئیفه‌هان له سێداره دراوه.