ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له هوشه‌كی سه‌راوان، سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، هێرشیان كرده سه‌ر ماڵێك و تێكهه‌ڵچوونێكی قورس له نێوان هێزه‌كانی حكومه‌ت و چه‌كدارانی نه‌ناسراو ڕووی دا.
به پێی سه‌چاوه ئاگاداره‌كان، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نیوان ئه‌و دوو لایه‌نه له كاتژمێر ٥ به‌یانی ده‌ستی پێكردووه و به لانیكه‌م ٦ ساعه‌ت به‌رده‌وام بووه. جێگای ئاماژه‌یه هێزه‌كانی حكومه‌ت به چه‌كی قورسه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و گیان و ماڵی خه‌ڵكیان به تواوی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.