ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، ماڵدزراوانی پرۆژه‌ی حه‌كیم له شاری تاران، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه و دژ به دیار نه‌بوونی چاره‌نووسی داراییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ملكه‌جی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له به‌رامبه‌ر تۆڕی ڕانت و گه‌نده‌ڵی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و به هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌دواداچوونه‌وه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه، گواستنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ئه‌م دۆسیه‌یه بۆ دادگای كه‌یفه‌ری یه‌كه‌م و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی ناڕوونی چاره‌نووسیان و نابه‌رابه‌ری بوون.