ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، به شێوازێكی هاوكات پێنج كه‌س له چالاكانی فه‌رهه‌نگی و سیاسی له شاری تاران، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه ڕفێندراون و هێشتا شوێنی ڕاگرتنیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و پێنج چالاكوانه به ناوه‌كانی “ئێحسان ڕوسته‌می”، “ڕامین ڕوسته‌می”، “حه‌سه‌ن توزنده جانی”، “نیما مێهدی زادگان” و “مه‌رجان ئه‌رده‌شیر زاده”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیكانی ڕژیمه‌وه به توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان پێ نه‌دراوه. “ئێحسان ڕوسته‌می” وه‌رگێڕی ده‌یان كتێب له بواری ئابووری سیاسی و ڕه‌خنه له سه‌رمایه‌داری جیهانییه. جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌و پێنج هاووڵاتیه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیاندا تا ئێستا مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان پێ نه‌دراوه و ته‌نانه‌ت هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان دیار نییه.