ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی شاری نه‌جه‌ف ئابادی ئیسفه‌هان دژ به خراپی دۆخی ژیانیان له به‌رده‌م ئیداره‌ی كاره‌بای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووان به وتنههی درووشم ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه كۆماری ئیسلامی بایه‌خ به داخوازییه‌كانی خه‌ڵك، دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت، ڕیفاه و ئیمكاناتی ژیانی شاره په‌راوێز خراوه‌كان و ته‌نانه‌ت ته‌ندروستی هاووڵاتیان نادات و به ته‌نیا له هه‌وڵی سه‌ركوت و بێده‌نگ كردنی ناڕازیاندایه. جێگای ئاماژه‌یه پاش شهی ١٢ ڕۆژه‌ی كۆماری ئیسلامی و ئێران، ب ته‌نانه‌ت شاره په‌راوێز خراوه‌كانی كوردستان و ئێرانی تووشی قه‌یرانی ئاو و كاره‌با بوون و ڕژیم توانای چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نییه.