ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی عه‌سه‌لوویه، كه‌نگان، جه‌م و شیركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گازی ئاغاجاری، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.
مانگرتووان له كۆبوونه‌وه‌كاندا دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌كوو باج كه‌م كراوه‌ته‌وه، لابردنی جیاكاری له حه‌قده‌ست، به‌ڕێوه چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوو دان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامە و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان و به‌ڵێنی به‌رپرسان بوون. جێگای ئاماژه‌یه ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بڵاوتر ده‌كه‌نه‌وه.