کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی ٢١ مانگ به‌ندكران به‌ سه‌ر چالاكێكی سیاسیدا

سه‌پاندنی حوكمی ٢١ مانگ به‌ندكران به‌ سه‌ر چالاكێكی سیاسیدا 1

“موته‌هه‌ره‌ گونه‌یی” چالاكی سیاسی، له‌ لایه‌ن لقی ٢٩ی دادگا ئینقلابی تارانه‌وه‌، حوكمی ٢١ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

ناوبراو به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیم” و “بێڕێزی به‌ خامنه‌یی“، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و چالاكوانه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌متر له‌ یه‌ك حه‌فته‌ و به‌ شێوازێكی نایاسایی ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.