“حه‌مزه ده‌رویش” به‌ندكراوی عه‌قیده‌تی ڕاگیراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت، له ڕێكه‌وتی ١١ی گه‌لاوێژه‌وه مانی له خواردن گرتووه و به‌رپرسانی زیندان بایه‌خ به داخوازییه‌كانی ناده‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و به‌ندكراوه دژ به گوشاری به‌رپرسانی زیندان بۆ سه‌ر زیندانیان، خراپی دۆخی ژیان له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ندكراوان، به‌ڕێوه نه‌چوونی یاسای “جیاكردنه‌وه‌ی بندكراوان به پێی تاوانه‌كانیان” و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دان به دۆخی ته‌ندروستیان مانی له خوارد گرتووه. ناوبراو به بڵاو كردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌رپرسانی زیندان هانیان داوه كه خۆكوژی بكات و واز له مانگرتنه‌كه‌ی بێنێت.