چوار چالاكی خانه‌نشینکراوله گیلان، كه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی خانه‌نشینكراوان له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌دا ده‌كه‌ن، له لایه‌ن دادسه‌رای ئه‌و پارێزگایه‌وه بانگهێشت كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و چوار چالاكوانه به ناوه‌كانی “یونس ئازادبه‌ر“، “شۆهره كه‌سایی“، “ئه‌میر وه‌قاری” و “ئیبراهیم دانش په‌ژووه“، له لایه‌ن دادسه‌رای پارێزگای گیلانه‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشیگشتی“، بانگهێشت كراون. هاوكات ئه‌نجومه‌نی هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی فه‌رهه‌نگیان له ئێران، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، ئیدانه‌ی گوشاری ڕژیم بۆ سه‌ر چالاكانی سنفی كرد و خوازیاری كۆتایی هاتنی ئه‌م كرده‌وه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بوون.