کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌ شاری ئیسلامشه‌هر دژ به‌ پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌ شاری ئیسلامشه‌هر دژ به‌ پچڕانی به‌رده‌وامی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی گه‌لاوێژ، دانیشتوانی شاری ئیسلامشه‌هری تاران، دژ به‌ پچڕانی به‌رده‌وام و ناكارامه‌یی به‌رپرسان، له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی كاره‌بای ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه پچڕانی به‌رده‌وام و بێ به‌رنامه‌ی كاره‌با له‌ ئێران بووه‌ به‌ هۆی له‌ ناوچوونی سه‌رمایه‌ و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك و ته‌نرووستیانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. به‌ وته‌ی ناڕازیان نابه‌رپرسیاری حكومه‌ت له‌ ئاست ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها تاڵانی داراییه‌كانی وڵات له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه‌ بووه‌ به‌ هۆی ئه‌م كاره‌ساته‌.