ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، ئه‌نجومه‌نی سنفی ڕۆژنامه‌وانان له شاری تاران، له لایه‌ن هێزه‌كانی شاره‌داری ئه‌و شاره‌وه له هێرشێكدا داخرا و پۆلۆمپ كرا.
به وته‌ی سه‌رده‌بیری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، ئه‌مه به ته‌نیا به‌شێك له گوشاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ناوه‌نده ڕاگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆكانی وڵاته و ئامانجیان سنووردار كردن و به ته‌واوی زه‌وت كردنی ئازادی ڕۆژنامه‌وانانی ئێرانه. جێگای ئاماژه‌یه له مانگانی ڕابردوودا و به تایبه‌ت بە هۆیشهڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نیوان ئێران و ئیسرائیلەوە، ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕۆژنامه‌وانان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان به ته‌نیا یه‌ك وێنهیانیش وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵكوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان ته‌نیا به ئامانجی ڕێگری له بڵاو بوونه‌وه‌ی ئاماری زیانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و شه‌ڕه‌دا بوو.