کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاشکرابوونی زیندانێکی نەهێنی لە شاهینشەهری ئیسفەهان

ئاشکرابوونی زیندانێکی نەهێنی لە شاهینشەهری ئیسفەهان 1

لە ماوەی یەک حەفتەی رڕابردوودا بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، چەندین بەڵگەنامە سەبارەت بە بوونی زیندانێکی نەهێنی لە شاهینشەهری ئیسفەهان بلاو بووەتەوە.

بە پێی ئەو بەڵگانە شوێنێک لە شاری شاهینشەهری پارێزگای ئیسفەهان، لە تەنیشت شیرکەتی بیسکویتی بێهێشت ئەخەوان کە وەکوو کەمپی کار ناو دەبرێت، لە ڕاستیدا زیندانێکی نەهێنی کۆماری ئیسلامییە کە بە دەیان بەندکراو لەو شوێنە لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین. بەڵام بە هۆی شاردنەوەی ئەو شوێنە لە دانیشتوانیناوچەکە، هێشتا خەڵک ئاگادار نین و لە چاوی ئەوانشاراوەیە. بە پێی هەواڵەکان بەندکراوانی ئەم زیندانە ڕووبەڕووی زەختێکی زۆری جەستەیی و دەرونی دەبنەوە و ئەو شوێنە وەکوو شکەنجەگای ڕژیم بە کار دەهێندرێت.