کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری زاهدان

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری زاهدان 3

ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی گەلاوێژ، کرێکارانی شارەداری زاهدان دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان و پێنەدانی حەقدەست، لە بەردەم بینای شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوە.

ناڕازیان ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ ماوەی زۆرتر لە پێنج مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و ئێستا تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێواویستییەکانیان نییە. بەشداربووانی کۆبوونەوەکە خوازیاری بەرز کردنەوەی ئاستی حەقدەست بە پێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان و هەروەا بایەخ دانی ڕژیم بە دۆخی ژیانی کرێکاران بوون.