لە ڕۆژانی ڕابردوو، چالاکێکی کرێکاری بە ناسناوی مێهدی جەهانگیری بۆ چەندەمین جاری بەردەوام لە لایەن هێزەکانی ئیداری ئێتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
ناوبراو ڕێکەوتی ۲۶ی سەرماوەزی ۱۴۰۳، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە پچڕانی بەردەوامی کارەبا لە شارۆچکەی پیشەسازی گۆلگونی تاران دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لێپرسینەوە ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژەیە تا کاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە سەبارە بە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.