شەوی سێشەممە ۲۸ی گەلاوێژی ۱۴۰۴، دانیشتوانی شارۆچکەی مهرویلا لە شاری کەرەج، وتنەوەی دروشم دژ بە نابەرپرسیاری ڕژیم لە ئاست ژیانی خەڵکدا ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بە پێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتوون، خەڵکی ئەو شارۆچکەیە هاوکات لە گەڵ پچڕانی کارەبا، بێدەنگ نەمان و بە وتنەوەی درووشمی مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر، مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی، تووڕەیی خۆیان هێنایە زمان و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕژیمی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی بوون.