لە ڕۆژانی ڕابردووا، دوو بەندکراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست، لە زیندانەکانی عادڵ ئابادی شیراز و دەستگردی ئیسفەهان لە سێدارە دران.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەندکراوێکی ژن بە ناسناوی (مەهسا ئەکبەری) خەڵکی شارستانی لارستان سەر بە پارێزگای فارس، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز ئێعدام کرا. هەروەها بەندکراوێکی دیکە بە ناوی (حسێن کەریمی) خەڵکی خوەینی شەهر، سەر بە پارێزگای مەرکەزی، بە تۆمەتی پەیوندیدار بە ماددەی هۆشبەر، لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان لە سێدارە درا.