شەوی ڕابردوو، هاوکات لە گەڵ تەقینەوەی گوماناوی ماڵێکی دووقات، لە اوچەی مەجیدییەی تاران، دەستبەجێ هێزەکانی ڕژیم رژانە ئەو ناوچەیە، هەروەها ماڵ و کۆڵانەکانی دەوروبەریان لە خەڵک چۆڵ کرد.
بە پێێ هەواڵی گەیشتوو، هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی پاش ڕوودانی ئەو تەقینەوەیە خێرا ناوچەکە و ماڵەکانی دەوری ئەو خانووەیان چۆڵ کردووە و هەروەها دەرفەتیان بە کەس نەداوە کە وێنەیەک لەو ڕووداوە بگرێت. بەم شێوەیە گومانی کوشتن یان بریندار بوونی یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دێنێتە ئاراوە.