کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی کەلوپەلی نیزامی قورس بۆ سیستان و بەلوچستان

گواستنەوەی کەلوپەلی نیزامی قورس بۆ سیستان و بەلوچستان 3

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، کاروانێکی گەورەی کەلوپەلی نیزامی قورس لە کرمانەوە بەرەو پرێزگای سیستان و بەلوچستان ڕێ  کەوتووە، بەڵام هێشتا شوێنی مەبەستی دیار نییە.

بە پێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتوون، چەندین ئۆتۆمبیل و کامیۆنی نیزامی هەڵگری کەلوپەلی نیزامی قورس بەرەو ناوچەکانی ئەو پارێزگایە بەڕێ کەوتوون و ئەمەش دڵەڕاوکییەکی زۆری خستووەتە دڵی خەڵکەوە. لە ساڵانی ڕابردوودا گواستنەوە و جێگیر کردنی کەرەستەی نیزامی و هەروەها میلیتاریزە کردنی ئەو پارێزگایە، هەموو کات بووە بە هۆی ناڕەزایەتی خەڵک، دانیشتوانی ئەو پارێزگایە ئەڵێن پێویستیان بە پێداویستییەکان بۆ بەردەوامی ژیانیانە نەک کەلوپەلی نیزامی و میلیتاریزە کردنی ناوچەکە.