ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی گەولاوێژ، خانەنشینکراوانی سەداوسیما لە بەردەم مزگەوتی بلال لە شاری تاران کۆبوونەوە و دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ماوەی چەند مانگە یان حەقدەستیان پێ نادرێت یان بڕێک لە حەقدەستیان وەکوو باج لێ کەم دەکرێتەوە. ناڕازیان لە کۆبوونەوەکەدا خوازیاری بەرز کردنەوەی ئاستی حەقدەست بە پێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها گەڕانەوەی ئەو بڕە پارەیە کە وەکوو باج لە سەر حەقدەستیان کەم کراوەتەوە بوون.