ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، کۆمەڵیک لە کامیۆنداران لە شاری تاران، لە بەردەم ئیدارەی ڕاهداری ئێران کۆبوونەوە و دژ بە نەبوونی کار و هەروەها خراپی دۆخی ژیانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠٠ کامیۆنی ئێرانی و عێراقی هەڵگری مازۆت لە وڵاتی ئەفغانستان چارەنووسیان دیار نەبوو و لەو پەڕی سنووردا مابوونەوە. ئەم کردەوە نەک تەنیا بووە بە هۆی زیانێکی زۆر بۆ کامیۆندارانی ترانزیتی، بەڵکوو زەنجیرەی گواستنەوەی ترانزتیشی تووشی کێشە کردووە. ناڕازیان لە کۆبوونەوەکەدا خوازیاری پێداچوونەوەی بەرپرسان بە سەر دۆخی مەعیشەت و ژیانی کامیۆنداراندا بوون.