کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی خانەنشینکراوانی گیلان لە شەریفە محەممەدی

پشتیوانی خانەنشینکراوانی گیلان لە شەریفە محەممەدی 3

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، خانەنشینکراوانی پارێزگای گیلان لە کۆبوونەوەکانی حەفتانەیاندا، دژ بە سەپاندنی سزای ئێعدام بە سەر ئەو بەندکراوەدا ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری ئازادی هەرجی زوتری بوون.

خانەنشینکراوانی ناڕازی هاوکات لە گەڵ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژ بە گەندەڵی سیستەماتیک و هەروەها خراپی دۆخی ژیانیان، بە وتنەوەی درووشمی”شەریفەی محەممەدی پێویستە ئازاد بکرێت”، خوازیاری ئازادی ئەو بەندکراوە سیاسییە بوون.