کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی سووختبەرێک لە ناوچەسنوورییەکانی شارستانی گۆڵشەن

گیانلەدەستدانی سووختبەرێک لە ناوچەسنوورییەکانی شارستانی گۆڵشەن 2

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، سووختبەرێک لە ناوچەی سنووریکەڵگانسەر بە شارستانیگۆڵشەن، بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە گیانی لە دەستدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم سووختبەرە بە ناسناویئەحمەد ڕیگیو خەڵکی شاری خاش و خێزاندارە. جیگای ئاماژەی ئەم کردەوەی کۆماری ئیسلامی، واتە چاندنی مینی دژە مرۆڤ لە لایەن سپای پاسدارانەوە، دژ بە یاسای نێودەوڵەتیەکانی قەدەخەی بە کارهێنانی چەکی ناسراو بە “CCW” یە، بەڵام ڕژیم لە ساڵانی ڕابردوودا بە بیانووی پاراستنی ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ پاکستان، ئەفغانستان و عێراق، ژمارەیەکی زۆری مینی دژە مرۆڤی چاندووە و ئەمەش بووە بە هۆی گیانلەدەستدانی کۆمەڵێکی زۆر لە هاووڵاتیان.