بە پێی ئامارە فەرمییەکان، پاشەکەوتەی ئاوی ئێران لە ساڵی داهاتوودا بە ڕیژەیەکی بەرچاو کەم دەبێت و سێ بەندائاوی گرنگی ئێران بە تەواوی وشک بوون.
بە پێی ئەو ئامارانە بە تەنیا لە سەدا ٤١ی دێرانەی بەندئاوەکانی ئێران لە ئەمساڵدا پڕ بوون و ١٢ بەندئاوی گرنگی دیکە لە ئێران کەمتر لە سەدا ١٠ ئاویان تێدا ماوە و ئەگەری وشک بوونی ئەوانیش لە ئارادایە. جێگای ئاماژەیە بەندئاوەکانی شیمیل و نیان لە پاێزگای هۆرمۆزگا، ڕوودباڵ و داراب لە پارێزگای فارس و هەروەها وشمگیر لە پارێزگای گوڵستان، بە تەواوی وشک بوون و خەڵک تووشی کێشە بوون.