کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەرکوتی کرێکارانی ناڕازی لە شیرکەتی ئاو مەعدەنی داماش

سەرکوتی کرێکارانی ناڕازی لە شیرکەتی ئاو مەعدەنی داماش 3

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، یەکێک لە کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی ئاو مەعدەنی داماش، لە لایەن کارفەرمای ئەو شیرکەتەوە هێرش کراوەتە سەری و پاشان لە کارەکەی تەعلیق کراوە.

بە پێێ ڕاپۆرتەکان، کریکارانی ئەو شیرکەتە بۆ ماوەی زۆرتر لە ٥ مانگە حەقی بیمەکەیان نەدراوە و بۆ ماوەی زۆرتر لە سێ مانگە ئەو کرێکارەی هیرش کراوەتە سەری ناڕەزایەتی دەرئەبڕێ. جێگای ئاماژەیە لە لایەن کرفەرمای ئەو شیرکەتەوە هەڕەشە لە کرێکاران کراوە کە لە ئەگەری ناڕەزایەتی کرێکارانی دیکە، ئەوانێش هەمان چارەنووسیان بە سەردا دێت.