لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار بەندکراو بە تۆمەتەکانی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” و “کوشتنی بە ئەنقەست“، لە زیندانەکانی “عادڵ ئابادی شیراز” و “بۆرازجان“، ئێعدام کران.
بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ئەحمەد ڕەزا یونسی” خەڵکی شارستانی کەوار و “میهدی نەجەفی” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری مەرڤدەشت، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە سێدارە دراون. هەروەها بەندکراوێکی دیکە کە هێشتا ناسناوی لە بەردەستدا نییە، بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر“، لە زیندانی بۆرازجان لە سێدارە درا.