بە وتەی بەرپرسانی پاکستان، بە هۆی لە سەرەوە بوونی ڕێژەی باران، لە باکووری ئەو وڵاتە، بە هۆی هاتنی لافاو زیاتر لە ٣٠٠ کەس بوونەتە قوربانی.
بە پێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتوون، لافاو لە باکووری ئەو وڵاتە بووە بە هۆی ڕووخانی زۆربەی خانووی خەڵک و لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر بوونەتە قوربانی. ڕێکخراوی ڕێوەبەری قەیرانەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە، ژمارەی قوربانیان لە زیادبووندایە و هێشتا زۆرێک لە هاووڵاتیان نەدۆزراونەتەوە.