کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سازکردنی دۆسیەیەکی نوێ بۆ “ئەبۆلفەزل خۆران”

سازکردنی دۆسیەیەکی نوێ بۆ ئەبۆلفەزل خۆران 2

“ئەبۆلفەزل خۆران” موعەلیمی بەندکراو، بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی زیندان”، ٥٠٠ ملیۆن بارمتەی بۆ دیاری کراوە.

ناوبراو ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ، هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە ئەشکەنجە و ئازار وپاشان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە.  ئەم حوکمەش بە هۆی مقاومەتی لە بەرامبەری زیندانبانەکاندا بووە. ئەو بەندکراوە پیشووتر لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە سێ دۆسیەی دیکەی بۆ ساز کرابوو، کە پاشان لە دوو دۆسیەدا بی تاوان ناسرا بوو.