کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی حوکمی ڕۆکسانا وجدانی

بەڕێوەچوونی حوکمی ڕۆکسانا وجدانی 3

ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژی ئەمساڵ، پاش سەردانی “ڕۆکسانا وجدانی” هاووڵاتی بەهایی و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری شیراز لە دادگای ئەو شارە، حوکمەکەی جیبەجێ کرا.

ناوبراو لە لایەن لقی ٣١ دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای فارس، بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات”، حوکمی ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری بە پابەندی ئێلێکترۆنی، دوو ساڵ قەدەخەی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و قەدەخەی چوونەدەرەوەی لە وڵات، بە سەرداسەپێندرا. جێگای ئاماژەیە ئەو ژنە چالاکوانە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٢، هاوکات لە گەڵ سێ ژنی بەهایی دیکە، بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ئیدارەی ئێتڵاعات کرا.