بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی “سیمین سپاهان” لە لەەنگەرگەی چابەهار، بۆ ماوەی چەند مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و ئێستا ژیانیان تووشی کێشە بووە.
ناڕازیان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای فەرمی بوونی گرێبەستەکانیان، لە لایەن خاوەن کارەکانەوە بۆ ماوەی زیاتر لە چەند مانگە حەقدەستی پەیمانکار و کریکارەکان نەدراوە و تەنانەت وڵامیشیان نادەنەوە. کرێکارانی ناڕازی خوازیاری بایەخ دانی ڕژیم بە ژیان و مەعیشەتییان، پێدانی حەقدەستەکانیان، بەرز کردنەوەی ئاستی حەقدەست بە پێی ڕێژەی هەڵاوسان و هەروەها دابین کردنی بیمەی دەرمانی بوون.