کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی پارێزەرێکی دادگوستەری دژبە دەستبەسەر کردنی بەربڵاوی هاووڵاتیان

ناڕەزایەتی پارێزەرێکی دادگوستەری دژبە دەستبەسەر کردنی بەربڵاوی هاووڵاتیان

“ڕەزا شەفاخاه” پارێزەری دادگوستەری، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵازیەتییەخان دژ بە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە مانگەکانی ڕابردوودا ناڕەزایەتی دەربڕی و خوازیاری ڕوونکردنەوە لە لایەن ڕژیمەوە بوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە: لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەی نیوان ئێران و ئیسرائیل، بە لانیکەم ٢١ هەزار کەس دەستبەسەر کراوون، کە زۆربەیان لاوان و کچانی تەمەن ١٩ یان ٢٠ ساڵن. زۆربەی ئەو کەسانە تەنیا بە تۆمەتی گرتنی وێنە لە تەقەی پەدافەندەکانی ڕژیم گرتووە. جێگای ئاماژەیە زۆربەی ئەو کەسانە دەستبەسەر کراون لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.