کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پەسەند کردنی حوکمی سێدارەی شەریفە محەممەدی

پەسەند کردنی حوکمی سێدارەی شەریفە محەممەدی

ئەمیر ڕەئیسیانپارێزەری شەریفە محەممەدی ڕایگەیاند: حوکمی ئێعدامی ئەو بەندکراوە سیاسییە سەرەڕای نەبوونی بەڵگە و بە شێوازێکی نایاسایی لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە پەسەند کراوە.

شەریفە محەممەدی  کرێکار و خەڵکی شاری ڕەشت، ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دادگا ئینقلابی ڕەشتەوە، بە تۆمەتیشۆڕشی چەکداری دژ بە ڕژیمحوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندرا. جێگای ئاماژەیە ئەو ژنە چالاکوانە لە کاتی دەستبەسەر کرانیدا لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر دراوە و تەنانەت لە مافە سەرەتاییەکانی بێبەش کرابوو.