کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە سێدارە دانی بەندکراوێک لە زیندانی دزفوول

لە سێدارە دانی بەندکراوێک لە زیندانی دزفوول 1

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، بەندکراوێک بە ناوی “حەمید سەرلەک”، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”، بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی لە زیندانی دزفوول ئێعدام کرا.

بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە لانیکەم ٧٨٠ بەندکراو بە تۆمەتی جیاواز، لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە دراون. بە پێی ئەو ڕاپۆرتانە پاش شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ڕێژەی لە سێدارەدانی بەندکراوان بە شێوازێکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و هەروە ئەو بەندکراوە سیاسییانە کە ئێعدام کراون، لە کاتی دەستبەسەر کرانیاندا لە مافی دەستڕاگیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و تەنانەت سەرەتاییترین پیداویستییەکانیان بێبەش کراون.