ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دوو کرێکار بە ناوەکانی “عەلی موسەوی” و “جەمشید ئەسەدی” بە هۆی گەرمابردوویی و نەبوونی ئیمکاناتی ڕێفاهی گیانیان لە دەستدا.
بە پێی هەواڵەکان، “عەلی موسەوی” شاغڵ لە پاڵاوگەی یازدەی پارسی جنوبی، بە هۆی پلەی بەرزی گەرما جەڵتەی دڵ لیێ داوە و پێش ئەوەی کە بگێندرێتە نەخۆشخانە گیانی لە داست داوە. هاوکات “جەمشید ئەسەدی” شاغڵ لە پترۆشیمی بەندەری ئیمام بە هەمان شێوە بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی ڕیفاهی و پێداویستییەکانی فێنک کردنەوەی هەوا، گیانی لە دەستداوە.