ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، خەڵکی گوندی “شێمام” لە پارێزگای گیلان، دژ بە لەناوبردنی ژینگەی ئەو ناوچەیە لە لایەن خاوەن کانگەکانەوە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە هۆی کەمتەرخەمی و هەروەها نابەرپرسیاری خاوەن کانگەکان، زیانێکی زۆر بەر ژینگەی ئەو ناوچەیە کەوتووە و هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی ئەو کانگەیە بە هۆی نەبوونی ئەمنیەەتی شوێنی کار بریندار بوون. ناڕازیان داوایان لە بەرپرسانی پەیوەندیدار کرد کە کۆتایی بە چالاکی کانگەکان لەو ناوچەیە بێنن.