ئیلاهه محه‌ممه‌دی له ڕاپۆرتێكدا له ڕۆژنامه‌ی هاومیهه‌ن ئاماژه‌ی به دۆخی سه‌ختی ژیان و مه‌عیشه‌تی هه‌زاران ژن و كچی ئه‌فغانستانی كردووه كه پاش دیپۆرتكردنه‌وه له ئێران، ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه.
له سه‌روبه‌ندی چواره‌مین ساڵی به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی تالیبان له ئه‌فغانستان، ئیلاهه محه‌ممه‌دی ئاماژه‌ی به هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ، بێ مه‌سكه‌نی و خۆسووتاندنی ژنانی دیپۆرتكراوی ئه‌فغانستانی كردووه. له ڕاپۆرته‌دا له‌گه‌ڵ شه‌ش ژنی ئه‌فغانستانی وتوووێژ كراوه و ڕاگهیێنداروه: حكوومه‌تی تالیبان به‌شێك له ژنانی دیپۆرتكراو ناچار به هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌كات و ده‌یان ژن و كچ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌وه ڕفێندراون. ژنانی بێ په‌ناه له بنه‌ماڵه‌كانیان دابڕاون، نه شوێنێكیان بۆ مانه‌وه هه‌یه نه كار و پیشه‌یه‌ك كه خۆیانی پێ بژێنن. به وته‌ی قوربانیان، به‌شێك له‌و ژنانه‌ی سنوورداش كراون، ڕووبه‌ڕووی توندووتیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێران و چه‌كدارانی تالیبان بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها چاره‌نووسی پێنج هه‌زار منداڵ ناڕوونه و له په‌روه‌رده بێبه‌ش كراون. منداڵانی دیپۆرتكراو ناچار به كاری زۆره‌ملێ و هاوسه‌رگیری كراون و به‌هۆی توندووتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی، هه‌وڵی خۆسووتاندن و خۆكوژییان داوه. هاوكات به‌شێك له كچان ڕاده‌ستی بنهماڵهگهلێك كراون كه له به‌رانبه‌ر پاره‌دا، قوربانیانیان به چه‌كدارانی تالیبان فرۆشتووه.