كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی ڕازی به‌نده‌ر ماهشههر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی بوون و ڕایانگه‌یاند: به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی ده‌وڵه‌ت، ئه‌بێ هه‌موو كرێكاران له مه‌زایای پیشه‌یی وه‌كوو ئیزافه‌كاری، ئیمكاناتی ڕیفاهی، كومهك هه‌زینه‌ی مه‌عیشه‌تی، پێدانی هه‌زینه‌ی هاتووچۆ و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه به‌هره‌مه‌ند بن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كان خۆده‌بوێرن.