ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، دژبه‌رانی شه‌ڕ و لایه‌نگرانی گه‌لی فه‌له‌ستین له به‌ریتانیا و توونس دژ به كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی توونسی به خۆپێشاندان له سه‌ر شه‌قام دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ بڕیاری ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ داگیركردنی ته‌واوی غه‌زه و درێژه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر لوبنان ده‌ربڕیوه. هاوكات له شاری له‌نده‌ن، سه‌دانی لایه‌نگری گرووپی “هه‌وڵدان بۆ فه‌له‌ستین” دژ به پشتیوانیه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا له ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كردووه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.