دۆخی ته‌ندرووستی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج كه له ڕۆژانی ڕابردوودا دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم مانیان له خواردن گرتووه ناجێگیره و گیانیان له مه‌ترسی دایه.
زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب، لوقمان ئه‌مینپور، ئه‌كبه‌ر باقری، سپێهر ئیمام جومعه، ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری، ئه‌سه‌دۆڵڵا هادی، ڕه‌زا محه‌ممه‌د حسێنی، ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زێر، عه‌لی موعێزی، ئارشام ڕه‌زایی، خۆسره‌و ڕه‌هنه‌ما، ڕه‌زا سه‌لمانزاده، محه‌ممه‌د شافێعی، حه‌مزه سه‌واری، موسته‌فا زه‌مانی و سه‌لاحه‌دین زیایی كه پێشتر دژ به جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی، هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ی سه‌عید ماسووری بۆ زیندانی زاهدان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، له هێرشی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی قزلحه‌سار بریندار و بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزراون. ژماره‌یه‌ك له‌و به‌ندكراوانه دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت مانیان له خواردن گرتووه و ئێستا گیانیان له مه‌ترسی جیددی دایه.