کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بریندابوونی ١٩ كه‌س به‌هۆی سووتانی دارستانه‌كان له‌ پۆرتۆغال

بریندابوونی ١٩ كه‌س به‌هۆی سووتانی دارستانه‌كان له‌ پۆرتۆغال 1

به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی نێوان پۆرتۆغال و ئێسپانیا، ١٩ كه‌س بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.

به‌ وته‌ی كارناسانی ژینگه‌یی پۆرتۆغال، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و گه‌رمای سه‌رووی ٤٠ پله‌یی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و تا به‌ ئه‌مڕۆ سه‌دان هێكتار جه‌نگه‌ڵ له‌ناو چووه‌، دانشتووانی سێ ناوچه‌ له‌ سنووری ئێسپانیا چۆڵ كراون و ١٩ كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها هه‌زار و ٨٠٠ هێزی ئاگركوژێنه‌وه‌ سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه‌ كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.